پەیامی ئەردۆغان بۆ سی و یەکەمین ساڵۆگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ ئەو برا کوردانەمان دەکەم کە لە کۆمەڵکوژی ھەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە کە پەڵەیەکی رەشە لە مێژووی مرۆڤایەتی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە بۆنەی ٣١ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ھەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێدا ھاتووە: "پێش ٣١ ساڵ، ھەزاران کەسی سڤیل لە ئەنجامی ھێرشی چەکی کیمیایی گیانیان لەدەست دا و ئەم برینەش تاکوو ئێستا لە ویژدانەکان جێگەی خۆی پاراستووە. داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ ئەو برا کوردانەمان دەکەم کە لە کۆمەڵکوژی ھەڵەبجە گیانیان لەدەست داوە کە پەڵەیێکی رەشە لە مێژووی مرۆڤایەتی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52607

Your Comment

You are replying to: .
captcha