بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵۆگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن ڕەژیمی بەعسەوە بڵاوی کردەوە، ئاماژەی دا بە ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕوودانی ئەم کارەساتەدا و جەختی کردەوە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە و کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیرمان ناچێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا درێژەی دا: لەسەرەتادا وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوودانی هێرشەکەیان ڕەت کردەوە پاشان ئێرانیان بە تاوانبار ناوبرد. کاتێکیش کە ئاشکرا بوو کە هاوپەیمانی خۆیان بەچەکی کیمیایی خۆیان هێرشەکەی ئەنجام داوە بێدەنگییان ڕاگرت. مومکینە وڵاتانی ڕۆزئاوا ڕووداوی تاڵی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیر ببەن بەڵام نە ئێمە نە برا کوردەکانمان لەبیری نابەینەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment