به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا له کاتی ده‌ست پێکردنی قه‌یران له سووریا، تاکوو ئێستا دوو جار ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و وڵاته ئه‌نجام داوه و له‌و دوو ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌ندێک ناوچه‌ی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای سووریا له‌وان ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی داگیر کردوووه.
ئه‌و وڵاته چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که ده‌یه‌وێت له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی دیکه‌دا ناوچه‌یێک به درێژاییی 400 کیلۆمه‌تر و قووڵاییی 32 کیلۆمه‌تر له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داگیر بکات که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریایه.
نیکۆلاس هراس توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌نته‌ری نیوو ئه‌مریکه‌ن سکیۆریتی به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وت: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانیی نێوان کوردی سووریا و ئه‌مریکا بشێوێنێت و ده‌سه‌ڵاتی تورکیا بسه‌پێنێته سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ناوبراو گوتیشی: به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له سووریا به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لێکی جیاوازن چوونکه هه‌ردووکیان پێشینه‌ی پشتیوانی له گرووپه غه‌یر ده‌وڵه‌تییه‌کانیان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment