به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی شوباتی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی سه‌ربازیی عێراق به فورات نیووزی وتوووه: شه‌وی ڕابردوو تۆپخانه‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته گوندی باغۆز له پارێزگای دێره‌زووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان بوردومان کرد که وه‌ک دوامۆڵگه‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات دێته ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه‌که که نهیویستوووه ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت گوتیشی: تۆپخانه‌کانی سوپای عێراق حه‌شارگه‌ی داعش له باغۆزیان کردۆته ئامانج و به به‌کارهێنانی کامێرای حه‌راره‌تی چاودێرییان له‌سه‌ر جووڵه‌ی چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه کردوووه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌حمه‌د نه‌سروڵڵا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق ڕایگه‌یاند: به دوای پێشڕه‌وتی هێزی کورد- عه‌ره‌ب ناسراو به سوپای سووریای دیموکرات به‌ره‌و سنووره‌کانی دوو وڵات بۆ پاککردنه‌وه‌ی باغۆز له داعش، هێزه‌کانی عێراق له سنووری هاوبه‌شی دوو وڵات خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: حه‌شدی شه‌عبی و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵ به به‌کارهێنانی چه‌ک و جیهازاتی پێشکه‌وتوو له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له باغۆز بکه‌ن و ڕێگر بن له گه‌یشتنی ئه‌و چه‌کدارانه بۆ سنووری هاوبه‌شی عێراق و سووریا.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه داعش له دوامۆڵگه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به ته‌واوه‌تی هه‌ره‌سی هێناوه و هه‌زاران چه‌کدارای داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان خۆیان ته‌سلیمی سوپای سووریای دیموکرات کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment