به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا یاسین مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌کێتیی وه‌به‌رھێنه‌رانی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ھه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رتی وه‌به‌رھێنان له ھه‌موو ڕوویێکه‌وه له عێراق باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری به‌رده‌وام له زیادبووندایه و قه‌باره‌ی وه‌به‌رھێنان گه‌یشتوووه‌ته 50 ملیار دۆلار و وه‌به‌رھێنانی ده‌ره‌کی و ھاوبه‌ش 30%ی که‌رتی وه‌به‌رھێنان له خۆیان ده‌گرن که نزیک ده‌بێته‌وه له 16 ملیار دۆلار."
مه‌لا یاسین مه‌حموود گوتیشی: "له ماوه‌ی ڕابردوودا له 13 سێکته‌ری جیاواز کاری وه‌به‌رھێنان له ھه‌رێمی کوردستان کراوه و ئه‌و سێکته‌رانه‌ی گرنگن بۆ ھه‌رێمی کوردستان، سێکته‌ری پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزاریش ده‌گرێته‌وه."
مه‌حموود باسی له‌وه‌ش کرد: "لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاره‌یێکی باش بۆ وه‌به‌رھێنه‌ران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چوونکه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌ھۆی پاشکه‌وت کردنی مووچه‌که‌یان نه‌یانتوانیوه قیسته‌کانی وه‌به‌رھێنه‌ران بده‌نه‌وه ئینجا قیستی خانووبه‌ره بێت یاخود ئۆتۆمبێل یاخود موبیلیات یاخود کاره‌بایی، له‌مه‌ولا ده‌توانن قیسته‌کانیان بده‌نه‌وه."
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان بڕیارێکی ئیمزا کردوووه که خاوه‌ن قه‌رزه‌کانی بواری بازرگانی ده‌توانن سوود له چه‌کی به‌ڵێنده‌رایه‌تی ببینن که ئه‌مه‌ش سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ بجووڵێته‌وه و ژماره‌یێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگان له مایه‌پووچبوون ڕزگاریان بێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment