به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی میدیاییی میدیا ئیندیپێندنت له ئه‌فریقای باشوور له ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆته سه‌ر چالاکیی مانگرتن له خواردنی له‌یلا گوڤه‌ن خانمهپهرلهمانتاری کوردی تورکیا و له‌و ڕاپۆرته‌دا ناڕه‌زایه‌تیی ژماره‌یێک له هاووڵاتییانی ئه‌فریقای باشوور به ڕوانگه‌ی تورکیا هه‌مبه‌ر کوردی ئه‌و وڵاته‌ی ڕووماڵ کردوووه.
باڵیۆزی تورکیا له ئه‌فریقای باشوور له نامه‌یێکدا کاردانه‌وه‌یێکی توندی پیشان داوه هه‌مبه‌ر سه‌رنجی میدیاکانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت میدیایێکی به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بابه‌تی زیندانی‌کرانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی په‌که‌که و مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن و ئه‌و بابه‌ته‌ی به پاڵپشتی له تیرۆریزم وه‌سف کردوووه.
ناوبراو ئیدعای کردوووه که ده‌وڵه‌تی تورکیا جیا له ڕوانگه‌ی ئیتنیکی نیسبه‌ت به کوردی تورکیا هیچ ههڵاواردهییێک له نێوان ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی تورکیا قایل نابێت.
باڵیۆزی تورکیا تووڕه‌ییی خۆیشی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی که عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی په‌که‌که له‌گه‌ڵ نێلسۆن ماندێلا سه‌رۆکی کۆچکردووی ئه‌فریقای باشوور به‌راورد کراوه.
هه‌ره‌وه‌ها باڵیۆزی تورکیا نائومێدی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی که ڕۆژی ژن بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایی دژ به ڕه‌فتاری تورکیا له‌گه‌ڵ کورد هه‌ڵبژێردراوه.
به‌ڵام سه‌رنووسه‌ری به‌شی جیهانی کۆمه‌ڵه‌ی میدیاییی میدیا ئیندیپێندنت له یادداشتێکدا وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تیی باڵیۆزی تورکیای داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: ده‌بێ وه‌بیری بهێنینه‌وه ئێستاکه‌ش ژماره‌یێک له سه‌رکرده کورده‌کانی تورکیا و نوێنه‌ری حیزبه کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته له زینداندان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که دادگایێک له به‌لجیکا حوکمی داوه که په‌که‌که گرووپێکی تیرۆریستی نییه و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که باڵیۆزی تورکیا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به به‌رپرسی قه‌تلی 4 هه‌زار مرۆڤ له تورکیا ده‌زانێت.
ئه‌و چالاکوانه میدیایییه پێی وایه له حاڵێکدا نێلسۆن ماندێلا سه‌رۆکی کۆچکردووی ئه‌فریقای باشوور مافی په‌نابه‌ری به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌خشیبوو و بڕیار بوو ناوبراو له فڕۆکه‌خانه‌ی نایرووبییهوه به‌ره‌و ئه‌فریقای باشوور بچێت، چه‌ندین که‌سی سه‌ر به تورکیا له کێنیا سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌یان ڕفاند و ڕه‌فتارێکی خراپیان له‌گه‌ڵ ناوبراو کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment