به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی کۆتاییی هێزی سووریای دیموکرات بۆ سه‌ر داعش له باغۆز ده‌ستی پێکرده‌وه و دوایین هه‌واڵه‌کان باس له پێکدادان و شه‌ڕێکی قورس له هه‌موو به‌ره‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌کات.
هێزه‌کانی سووریای دیموکرات به‌ره‌و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش پێشڕه‌وییان کردوووه و شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان ده‌ست پێکردوووه.
جگه له‌وه‌ش، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م پێکدادانه هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به چه‌کی قورس و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ره‌وه مۆڵگه‌ی داعش له باغۆزی سووریای بوردومان کردوووه.
پاش چۆڵ‌کردنی به ته‌واوه‌تی باغۆز له خه‌ڵکی سڤیل، له دوو شه‌و پێشه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی کۆتایی بۆ پاککردنه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی داعش له سووریا به بوردومانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هێرشی زه‌وینیی هێزی سوپای دیموکرات بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌ی داعش ده‌ستی پێکردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment