زه‌ریف: پێده‌چێت ڤیزای نێوان ئێران و عێراق هه‌ڵبگیردرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که پێده‌چێت‌ هه‌واڵێکی خۆش ده‌رباره‌ى لابردنی ڤیزا له‌ نێوان عێراق و ئێران ڕابگه‌یێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 10ی ئاداری 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ داروزیافه‌ی به‌غدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ دانووستان و گفتوگۆکانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ لێکتێگه‌شتن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتن یاخود به‌خۆڕایی کردنی ڤیزا له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵاتدا که‌ پێده‌چێت له‌ کاتی سه‌ردانه‌که‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق هه‌واڵێکی خۆش ده‌رباره‌ى هه‌ڵگرتنى ڤیزا و ڕێکاره‌کانی ئاشکرا بکرێت.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: بۆ برایانى عێراق پێشنیازمان کردوووه‌ که‌ هه‌ردوولامان ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییان هه‌ڵگرین و یاخود به‌خۆڕایی بدرێت و یاخود نرخه‌که‌ى زۆر که‌م بکرێته‌وه‌ و له‌و باره‌شه‌وه‌ گفتوگۆکانمان به‌رده‌وامه‌ و هیوادارین که‌ هه‌واڵی خۆش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕابگه‌یێنرێت.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52465

Your Comment

You are replying to: .
captcha