یەكێتی: تا ئێستا داوای هیچ پۆستێکمان نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لەتیف شێخ عومەر لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تائێستا یەكێتی داوای هیچ پۆستێكی نەكردووە، ئاشكراشی كرد چەند بڕیارێكیان لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت داوە.

کوردپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 10ی ئاداری 2019 لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوەی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسوول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، ئەنجام درا.

دوای كۆبوونەوەكە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەئێستادا هەمو لایەنەكان و ئێمەش پەلەمانە بۆ ئەوەی حكوومەت زوو پێكبهێندرێت و دەست بەكارەكانی بكات، مەكتەبی سیاسییش لەو چوارچێوەیەدا كۆبوونەوەی ئەنجام دا و چەند بڕیارێكی گرنگی دەركردوووە".

ناوبراو وتیشی:"لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی، بڕیار درا ژمارەیێک لیژنە پێكبهێندرێت، بۆ ئەوەی بەپەلە دەست بەگفتوگۆ بكەن لەگەڵ برادەرانی پارتی، بەمەبەستی دانانی میكانیزمی پێكهێنانی حكوومەت".

لەو كۆنگرەیەدا وتەبێژی یەكێتی رەتی كردەوە كە داوای هیچ پۆستێكیان كردبێت، و وتی: "تائێستا لەدانیشتنەكانمان لەگەڵ پارتی، باسی ئەوەمان نەكردوووە سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرین یان نا".

News Code 52457

Your Comment

You are replying to: .
captcha