بازاڕەکانی عێراق دەروازەی دەربازبوونی ئێرانە لە گەمارۆکانی ئەمریکا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ڕەسووڵ خزری لە لێدوانێکدا وتوویەتی بازاڕەکانی عێراق بژاردەیێکی گونجاوە بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران و وتوویەتی ئەگەر سەرنجی زیاتر بخرێتە سەر مەرزەکانی نێوان ئێران و عێراق دەکرێت ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە تا 26 ملیار دۆلار بەرز بکرێتەوە.

کوردپرێس:

ڕەسووڵ خزری نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی ئێران کە هاوکات ئەندامی لیژنەی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانیشە وتوویەتی عێراق بازاڕێکی هەرە لەبارە و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاترین کاڵای تێدا دەفرۆشرێت و ئەوەش دەرفەتێکی هەرەباشە بۆ ئێران کە بتوانێت بەشێک لە کێشە ئابوورییەکانی لەو بازاڕەدا چارەسەر بکات.

خزری ئاماژەی بە سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێرانیش کرد کە بڕیارە بەم زووانە بچێتە بەغدا و لەو بارەیەشەوە وتی: ئێران و عێراق 1400 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە و دەکرێت بە گفتوگۆ و لێکگەیشتنی زیاتر ڕێژەی هاوکاری و عیلاقاتی ئابووری و بازرگانیی نێوان دوو وڵات بەرز بکرێتەوە و ئەوەش بێگومان قازانجی هەردوولای تێدا دەبێت.

ئەو نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی ئێران گوتیشی پێویستە سێ سنووری حاجی ئومەران و قاسمە ڕەش و ئەشکانی سەردەشتیش سەرنجی زیاتریان بخرێتە سەر و ڕێژەی بازرگانیی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ 26 ملیار دۆلار بەرز بکرێتەوە.

News Code 52432

Your Comment

You are replying to: .
captcha