قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هەردوولای وەڕەز کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ هەروولای ماندوو کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانەی دیداری سلێمانی كە ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی 3ی 2019 لە زانکۆی ئەمریکی ئەم شارە بەڕێوەچوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەدۆخی عێراق و هەرێم و جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش كرد.

ناوبراو هەروها ئاماژەی بەژیانی خەڵک و خزمەتگوزاریی كرد و وتی:"خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستانیش چاوەڕوانی حوكمڕانیێكی باشترن لە حكوومەتەكەیان، ئێستاش حكوومەتێكی نوێ لە بەغدا هەیە، ژینگەی سیاسی گۆڕاوە".

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ڕوونكردەوە: پەیوەندیێكی بەهێز لە نێوان حكوومەتی هەرێم و عێراق هەیە و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ هەروولای ماندوو کردووە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش كرد بەپابەندبوونی هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمیش بۆ باشتركردنی پەیوەندیی و پێكەوە كاركردنی چارەسەركردنی كێشەكان، دەرفەت دەڕەخسێت بۆ خۆشگوزەرانی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستانیش".

تاڵەبانی ئەوەشی وت: "لەبەردەم چوار ڕیانێكداین، ڕێگە كۆنەكە بەرەو نەهامەتی دەمانبات، یان ڕێگەی نوێ هەڵبژێرین دەمانبات بۆ ئارامی".

قوباد تاڵەبانی تەئكیدی كردەوە باشتر كردنی خزمەتگوزاریی و حوكمڕانی و شەفافیەت بەقسە ئاسانە، بەڵكوو بەكردەوە گرانە، بۆیە پێویستە لایەنەكان كاتێک تەرخان بكەن بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بەژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە و نەخشەڕێگایێک بۆ چارەسەری كێشە گرنگەكان ئامادە بكەن".

سەرچاوە: شەفەق نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52386

Your Comment

You are replying to: .
captcha