وەزیری ناوخۆی تورکیا: هەدەپە باڵی گرووپێکی تیرۆریستییە

بەشی تورکیا- سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا بە توندی هێرش دەکاتەوە سەر پارتی دیموکراتیکی گەلان و تۆمەتی تیرۆریستی بوونی دەخاتە پاڵ و دەڵێت: هەدەپە باڵی گرووپێکی تیرۆریستییە.

کوردپرێس:

سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا سەردانی ئیزمیری کردبوو و لەو شارە وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا کۆمەڵێک تۆمەتی خستە پاڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان و ئیدعای کرد ئەو حیزبە باڵێکی گرووپی تیرۆریستییە.

ناوبراو زیادی کرد لە 15 شاری ئەو وڵاتەدا هەدەپە بۆ ئازداکرانی ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی وتار پێشکەش دەکەن. من بە نوێنەری خەڵکیان نازانم. بە نوێنەری پەکەکەیان دەزانم. کێ چی ئەڵێ با بیڵێ. هەدەپە باڵی گرووپێکی تیرۆریستییە.

سۆیلۆ ڕەخنەی توندیشی لە پەروین بوڵدان گرت و وتی: ئەو پەروین بۆڵدانەی بە ڕواڵەت زۆر میانەڕەو بوو زمانێکی زۆر ژەهراویی پێوەیە و لە دوایین لێدوانی خۆیدا وتوویەتی: دەچمە سەر سندووقی دەنگدان بۆ ئەوە تاج خەباتی 40 ساڵەم لە سەر بکەم." پێش 40 ساڵ چی ڕووی دا؟ دیارە پەکەکە لەو ساڵەدا دامەزرا. کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەوەیە ئیرادەی پەکەکە بە سەر ئەم ناوچەیەدا بسەپێت. ئەمانە دەمامکیان بە دەموچاوی خۆیانەوە ناوە. دەیانەوێت لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا پەکەکە حاکم بێت و لە ڕۆژئاوایش جەهەپە حوکم بکات.

News Code 52377

Your Comment

You are replying to: .
captcha