به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراھیم برۆ نوێنه‌ری ENKS له ده‌سته‌ی باڵای دانووستانه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پاش دیدار له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و شاندی یاوه‌ری له ڕیاز پێته‌ختی سعوودییه له لێدوانێکدا گوتی: له دیداره‌که‌دا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا پێی ڕاگه‌یاندوون که دۆزی كورد له سووریا گرنگه و ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی كوردن و پرسی كورد له ڕۆژھه‌ڵاتی فورات سه‌ره‌كییه و پێویسته له‌گه‌ڵ توركیا و حكوومه‌تی سووریا تاوتوێ بکرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: له‌و دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پێى وتوون: "په‌یه‌ده زۆر ھه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كردوووه و ئه‌و كوردانه‌ی له‌گه‌ڵیدا نین، ناچار به په‌نابه‌ریی كردوون."
ئیبراهیم برۆ جه‌ختی کرده‌وه: به دوای ئه‌و دیداره به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا پرسی كورد و داھاتووی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment