به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له زیندانی ئێدیرنه‌د وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی هه‌واڵده‌ریی باسنیووزی دایه‌وه و له به‌شێکی قسه‌کانیدا له‌باره‌ی حوکمه‌که‌ی ئازادکردنی ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاوه گوتی: ئاشکرایه دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیارێکی زۆر ھاوسه‌نگی داوه و له ڕاستیدا ده‌بوایه زۆر باسی ئه‌و پێشێلکارییه‌یان بکردایه که حکوومه‌تی تورکیا به‌رامبه‌رمان کردوویه‌تی به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دادگایه ھه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی باس نه‌کردوووه و وه‌کوو بڵێی ئاگای لێ نییه و به دڵنیاییشه‌وه ئه‌مه ڕووی سیاسیی ھه‌یه و وه‌ک کۆنسه‌ی ئه‌ورووپا نایانه‌وێت به ته‌واوی ڕووبه‌ڕووی تورکیا ببنه‌وه و له ڕوویدا بوه‌ستنه‌وه. له 20ی شوباتی 2019 له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌مه‌وه بڕیاره‌که‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپام له‌و دادگایه ھێناوه‌ته‌وه به‌ر باس تا دادگا دووباره بڕیاری له‌باره‌وه بدات بۆیه له ڕۆژانی داھاتوودا ھه‌موومان ده‌یبینین که چی ڕوو ده‌دات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به دانووستانی ئاشتی کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر بھاتبوایه ئه‌و پرسه به شێوه‌یێکی شه‌فاف و کراوه به خه‌ڵک بگوترایه و بیانکردایه‌ته ماڵ بۆ خه‌ڵک، ھه‌روه‌ھا له ھه‌ر به‌ره‌پێشچوونێکدا پارێزگاری‌یان لێ بکردایه و ھه‌نگاوی جدییان بھاوێشتایه و خه‌ڵکیش ھه‌ستی به‌و جدییه‌ته بکردایه، ئاشتییێکی زۆر پارێزراو ده‌ھاته کایه‌وه. ھه‌موو لایه‌نه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌موکوڕییان ھه‌بوووه به‌ڵام ھه‌موو که‌س به شێوه‌یێکی ئاشکرا و ڕوون بینییان و به گوێی خۆشیان گوێیان لێ بوو که ئه‌و پرسه ئاک‌پارتی کۆتایی پێ ھێنا و کورد کۆتایی پێ نه‌ھێنا. من ئێستاش بڕوام وایه ڕێگای ئاشتی و به‌رپاکردنی ئاشتی ھه‌رگیز نابێت وازی لێ بھێنرێت و ڕۆژێکیش دێت له‌وباره‌یه‌وه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌ھێنین.
ده‌میرتاش له‌باره‌ی پارێزگاری‌کردنی خۆی له دادگادا جه‌ختی کرده‌وه: تاوه‌کوو ئێستا له‌باره‌ی سه‌دان لاپه‌ڕه‌وه که له‌سه‌رم به‌رز کراوه‌ته‌وه پارێزگاریم له خۆم کردوووه به‌ڵام به‌بایه‌خترین و به‌ماناترین پارێزگاریم، ئه‌و پارێزگارییه بوو که به زمانی خۆم به کوردی کردم چوونکه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی کوردم بۆیه ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن بۆیه داکۆکیم کرد له‌وه‌ی که کوردم و له به‌رده‌م دادگادا ده‌بوایه ئه‌و داوایه بکه‌م که به کوردی پارێزگاری له خۆم بکه‌م بۆیه به‌شێکی دانیشتنه‌که و پارێزگاری کردنه‌که‌م به کوردی بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment