ئه‌ندامێکی پارتی: هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌نده‌ به‌ ته‌وافوقی حیزبه‌کانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌و حیزبه‌ پرۆژه‌یێک بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی له‌و پۆسته‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌کات به‌ڵام به‌ر له‌ هێنانی پرۆژه‌یاساكه‌ بۆ ناو په‌رله‌مان ته‌وافوقی سیاسی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، بژار كۆچه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ پارتی نیسابی یاسایی هه‌یه و ده‌توانێت به ‌ویستی خۆی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌ ناو په‌رله‌مان هه‌موار بكاته‌وه‌ به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌و یاسایه‌ به ‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌موار بكرێته‌وه‌ و كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانیشی له‌سه‌ر بێت.

ناوبراو وتیشی: "پڕۆژه‌یێک ئاماده‌ كراوه‌ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بهێنرێته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، پێویسته‌ ته‌وافوقی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت".

بژار کۆچه‌ر ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی پڕۆژه‌ یاساكه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له ‌ناو په‌رله‌مان و به‌ ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌بژێردرێت، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌رێم ده‌بێته‌ خاوه‌نی ده‌ستوور، ئه‌وكاته‌ له ‌ده‌ستووردا چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری ده‌كرێت بۆیه‌ یاساكه‌ بۆ ماوه‌یێكی كاتی ده‌بێت.

ناوبراو كه‌ هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاساییی په‌رله‌مانه‌ ده‌ڵێت: "هه‌ر به‌پێی پڕٍۆژه‌یاساكه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و كه‌م ناكرێته‌وه‌، ته‌نیا میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ده‌گۆڕێت".

کۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌ یه‌كێک له ‌ماده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه‌دا یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2017ی تایبه‌ت به‌ دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 2018ی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52365

Your Comment

You are replying to: .
captcha