به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی ئاداری 2019 لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری کاره‌بای عێراق له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که له په‌راوێزی چالاکییێکی ئابووری له به‌غدا ساز کرا گوتی: هاورده‌کرنی کاره‌با له ئێرانه‌وه کاتییه، تا ئه‌و کاته‌ی وه‌به‌رهێنانی غاز بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با ته‌واو ده‌بێت.
ناوبراو له‌باره‌ی قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بوووه‌کانی سه‌ر عێراق که له هاورده‌کرنی کاره‌با له ئێرانه‌وه که‌وتووه‌ته سه‌ری ئاماژه‌ى به‌وه کرد: هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر ڕێککاری پێویست ڕێککه‌وتووین و دامه‌زراوه بانکییه‌کان ئه‌و پرسه ڕێکده‌خه‌ن.
شایانی باسه؛ عێراق زیاتر له هه‌زار مێگاوات کاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده ده‌کات بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌می کاره‌با به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێک له ژێرخانی وزه له‌و وڵاته‌دا تووشی وێرانکاری و پشتگوێخستن بوووه‌ته‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و گه‌مارۆکان که له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته بوووه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment