ئەمریکا کەرەستە سەربازییەکانی لە عێراقەوە بۆ سووریا گواستۆتەوە

بەشی جیهان- پێنتاگۆن چەک و کەرەستە سەربازییەکانی کە بەهاکەی بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت لە عێراقەوە بۆ سووریا گواستۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ ئەلمانیتۆر دەرکەوتووە کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ دەستپێکی قۆناخی کۆتایی شەڕی داعش لە سووریا، لە نیمەی دووهەمی ساڵی 2018وە چەندین وجبەی چەک و بارهەڵگری سەربازیی بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە عێراقەوە بۆ سووریا ناردووە.

بەگوێرەی ئەو زانییارییانەی کە پێنتاگۆن بۆ کۆنگرێستی ئەمریکای ناردووە و ئەلمانیتۆر تاوتوێی کردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڕیاری داوە ئەو وجبە سەربازییانەی کە بۆ سوپای عێراقی دابن کردبوو ئێستا بۆ ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی ناردووە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دوا زانییارییەکانی لەباەری گۆڕینی پلانەکانی خۆی لە 31ی دیسێمبری ساڵی 2018 و 12 ڕۆژ پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕادەستی نوێنەرانی کونگرێستی وڵاتەکەی کردووە.

ئەو وجبە سەربازییە بریتییە لە 50 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش جۆری هاموی، 20 ئۆتۆمبێلی دژە مین، 40 ئۆتۆمبێلی پێشکەوتوو بۆ گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکان و 7010 مووشەکی دژە تانک. نامەکانی پێنتاگۆن بۆ نوێنەرانی ئەمریکا نیشان دەدات کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە 2400 مووشەک هاوێژ، 25 دەزگای پووچەڵکەرەوەی مین و دەیان دەزگای کەرەستەی دۆزینەوەی مین و دیکەی کەرەستەکان لە عێراقەوە بۆ سووریا گواستراونەتەوە.

شان ڕابرتسۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت شیکردنەوەی ئەم بابەتە لە سیاسەتەکانی وەزارەتخانەکەیدا ناگونجێت و پرسەکەی پشتڕاست نەکردەوە. کاتێک کە ئەلمانیتۆر لە مانگی حوزەیراندا لە ڕابێرتسۆن لەباەری گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکان لە عێراقەوە بۆ سووریا پرسیار کرد ناوبراو وەڵامی دایەوە ئەم پرسە یارمەتیی هێزە کوردەکانی سووریا دەدات دوا ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی داعش لەو گرووپە وەربگرنەوە.

ناوبراو لە مانگی ڕابردووشدا وتی: دڵنیا بوون لەوەی کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک چەک و کەرەستەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ ئازاد کردنی دۆڵی ڕووباری فۆرات بۆ کەمپینەکەی ئەو زۆر گرینگە.

نیکۆلاس هراس توێژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنستیتۆ نیو ئەمریکەن سکیوریتی لەمبارەوە بە ئەلمانیتۆری وت: ئەم کەرەستە سەربازییە بەتایبەت بۆ لەناو بردنی سەنگەرەکان و کەرەستەکان و ئۆتۆمبێلە تەیارکراوەکانی داعش کە بەمەبەستی هێواش کردنەوەی پێشڕەویی هێزە کوردەکان بەکار دەبرێن زۆر بەکەڵک دێن.

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک یەک حەفتە پێش ئێستا ڕایگەیاند داعش لە ماوەیێکی کورتدا دوا پێگەکانی خۆی لەدەست دەدات. بەڵام گۆڕانکاری لە دابین کردنی پێداویستی بۆ کوردەکان دەتوانێت ببێتە هۆی لە دەستدانی سەرچاوە داراییەکان بۆ سوپای عێراق کە سەرەڕای ئەوەی کە ساڵی 2017 ڕایگەیاند داعشیان لەو وڵاتە لەناو بردووە هێشتا بۆ وەرگرتنی کەرەستەی سەربازی لە ئەمریکا هەوڵ دەدەن.

ئەمریکا بەهاری ڕابردوو 800 ملیۆن دۆلاری بۆ تەیار کردنی سوپای عێراق تەرخان کرد. بەڵام کارناسەکان نیگەرانی ئەمەن کە ئەگەر ئەمریکا وڵاتی دراوسێی عێراق واتا سووریا چۆڵ بکات، عێراق ناچارە بۆشاییەکە پڕ بکاتەوە و بەتەنها لە سووریا و عێراق ڕووبەڕووی داعش ببێتەوە.

لیندا ڕابینسۆن شرۆڤەکاری باڵای بواری بەرگری لە ناوندی راتد لەمبارەوە دەڵێت: کاتێک کە سوپایێک زانییاریی تەواوی لەبەردەستدا نییە و بەشێک لەو کەرەستە سەربازیە کە هەیەتی لەدەستی دەدات، دابین کردنی ئەو کەرەستەیە زۆر دژوار دەبێت بۆی.

فەرید یاسین، باڵیۆزی عێراق دەڵێت عێراق بەنیازە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بەداعش فراوانتر بکات و هێزەکانی ئەمریکاش مەشق و ڕاهێنان بە سوپای عێراق دەکەن بەڵام لەبارەی مانەوەی ئەمریکا و کەرەستە سەربازییەکانی لە عێراق دەبێت چاوەڕێ ببین و بزانین چی دەبێت.

یاسین زیادی دەکات ئەگەر ئێمە کەرەستەی ئەمریکی ڕادەستمان بکرێت بەمانای بوونی زیاتری سەربازانی ئەمریکی لە عێراقە و ئەگەر کەرەستەی ڕووسی و ئەورووپی بکڕین بەواتای دابەزینی ڕێژەی هێزەکانی ئەمریکایە لەم وڵاتە. کەرەستەی ئەمریکی زۆر گرانترن و لەبارەی دابین کردنی پارەکەیەوە کێشەمان هەیە.

ئەم وتانەی باڵیۆزی عێراق هاوکاتە لەگەڵ وتەکانی جەنراڵ کێنس مەکێنزی کە لە مانگی دیسمبێری 2018دا بە کۆنگرێستی ئەمریکای وت عێراق توانای خەرج کردنی بەهای کەرەستەی سەربازیی ئەمریکای نییە.

ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانیی ئەسەد لە عێراق کرد بەڵام لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی عێراقیدا کۆ نەبوویەوە.

ڕابینسۆن دەڵێت: "ئێمە هەمیشە بۆ کاری دروست هەوڵ دەدەین بەڵام ئاوڕ لە هەموو بژاردەکان نادەینەوە و دەرفەتی بەهێز کردنی عێراق لەدەست دەدەین. ئێمە دەبێت ئاوڕ لە هەموو بژاردەکانی بەردەستمان بدەینەوە و بەو پێیەش بڕیاری دروست بدەین".

سەرچاوە: ئەلمانیتۆر

نووسەر: جەک دچ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52334

Your Comment

You are replying to: .
captcha