ئۆپەراسیۆنەکانمان تا پاکسازیی ڕۆژهەڵاتی فورات لە تیرۆریستان درێژەی دەبێت

بەشی تورکیا- مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە هەوڵە سیاسی و سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا و وتی: ئۆپەراسیۆنەکانمان تا پاکسازیی ڕۆژهەڵاتی فورات لە تیرۆریستان درێژەی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "دەیبینن کە لە ھەموو پلاتفۆرمێکدا چەندە ھەوڵمان داوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دەورووبەرمان، ئاگری سووریا. لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە بیگرن تا چارەسەری سیاسیی، زۆر ھەوڵ دەدەین و کاردەکەین تا خۆرھەڵاتی فورات لە تیرۆریستان پاکدەکرێتەوە".

مەولود چاوشئۆغڵو زیادی کرد: "دەبینین ئەو وڵاتە موسڵمانانەی لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەترسن دەستیانکردووە بە خولانەوە، تەنانەت ھەندێک وڵات ھەن گوشار لە فەڵەستینییەکان دەکەن و پێیان دەڵێن 'ئێوەش زۆر دەنگ مەکەن'. باس لە وڵاتی موسڵمان دەکەم، باس لە ئەمریکا ناکەم. ئایا ئەوانە خاوەندارێتی قودس دەکەن؟ کاتێک لە میانی دوو ساڵی رابردوودا لە لووتکەکانی ئیسلامی و ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە زۆرینەی رەھا بڕیار دژبە ئەمریکا و ئیسرائیل دەرکرا، ترس و لەرزەی ئەو وڵاتانەمان بینی".

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52329

Your Comment

You are replying to: .
captcha