هەڵوێستی یەكێتی لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی داد نەگۆڕاوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەئكیدی كردەوە، وەزارەتی داد پشكی كوردە و لە ناویشیاندا پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی وتووە: دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە 9 ئازار دەستپێدەكەنەوە و دەستپێكی دەستپێكردنەوەی كاری نوێنەرانیش تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەت دەبێت.

حەسەن ئاڵی وتیشی: متمانەدان بە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و پەروەردە لە دەستپێكی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت، تەئكیدیشی كردەوە، هەڵوێستی یەكێتی لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی داد نەگۆڕاوە، چوونكە ئەو وەزارەتە پشكی كوردە و لە ناویشیاندا پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش دا، تائێستا كارنامەی كۆبوونەوەی 9 ی مانگمان بەدەست نەگەیشتووە، تا بزانرێت یەكەم كۆبوونەوەی نوێنەران تایبەت دەبێت بەمتمانەدان بە وەزارەتە بەتاڵەكان یان نا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52260

Your Comment

You are replying to: .
captcha