بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر رووسیا پێشنیارى بۆ هه‌سه‌ده كردبوو بۆ سه‌قامگیریى دواى نه‌مانى داعش و رێگریى له هێرشه‌كانى توركیا، هێزه‌كانى سووریا بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كانى باكوورى سووریا بەو مەبەستەش دانووستاندن له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا بكه‌ن.
به‌سام ئیسحاق نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى سووریاى دیموكرات "باڵى سیاسیى هه‌سه‌ده" له لێدوانێكى بۆ ئاژانسی ئاڕتی-ی رووسی ده‌ڵێت "ئێمه ئاماده‌ین تاوتوێى هه‌ر پێشنیارێک بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رووس".
به‌سام ئیسحاق ده‌ڵێت "ئێمه رووسیا به هێزێكى سیاسیى گرنگ ده‌زانین له سووریا و چه‌ندان جار سه‌ردانى مۆسكۆمان كردووه، رووسیا رۆڵى ناوبژیوان ده‌بینێت له پێوه‌ندى ئێمه و دیمه‌یشق، كه‌چى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌مان رۆڵى هه‌یه له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ڕه".
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتى ده‌كرێن، به‌ڵام دواى راگه‌یاندنى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هه‌سه‌ده هه‌وڵ ده‌دات پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ رووسیا و فڕه‌نسا به‌هێز بكات، بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى له‌دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment