خاوندارییەتی پشكەكان لەو دوو بلۆكی سەرتە و قەرەداخ دەگۆڕدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی باس لەوە دەكات حكوومەتی هەرێم رەزامەندیی نیشان داوە بەوەی كۆمپانیاكە، بەشێک لە پشكەكانی كۆمپانیای شیفرۆن بكڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی شەممە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاوی كردەوە: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان رازی بووە بەوەی كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی سەدا 30ی پشكەكانی شێڤرۆن لە هەردوو بلۆكی سەرتە و قەرەداخ بكڕێت". بەوپێیەش خاوندارییەتی پشكەكان لەو دوو بلۆكە دەگۆڕێت.

بەپێی ڕیككەوتنە نوێكە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی سەدا 30 و كۆمپانیای شێڤرۆن سەدا 50 و حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەدا 20ی پشكی ئەو كێڵگەیەیان بەدەستەوەیە.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52255

Your Comment

You are replying to: .
captcha