بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی شەممە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاوی كردەوە: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان رازی بووە بەوەی كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی سەدا 30ی پشكەكانی شێڤرۆن لە هەردوو بلۆكی سەرتە و قەرەداخ بكڕێت". بەوپێیەش خاوندارییەتی پشكەكان لەو دوو بلۆكە دەگۆڕێت.
بەپێی ڕیككەوتنە نوێكە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی سەدا 30 و كۆمپانیای شێڤرۆن سەدا 50 و حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەدا 20ی پشكی ئەو كێڵگەیەیان بەدەستەوەیە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment