ئەردۆغان تورکیا پارچەپارچە دەکات

بەشی تورکیا- سزای تەمەڵی، هاسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ڕەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت: ئەردۆغان تورکیا پارچەپارچە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزای تەمەڵی هاوسەرۆکی هەدەپە کە سەردانی پارێزگای قەرس-ی کردبوو لە وتەکانیدا ڕەخنەی لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان گرت و ڕایگەیاند: ئایا ئەم وڵاتە سەرۆک کۆماری هەیە؟ سەرۆک کۆمار دەبێت بەڕاستی سەرۆک کۆمار بێت واتا بەشێوەی یەکسان لەگەڵ هەمووان مامەڵە بکات، ئەو ئەردۆغانەی کە ئەمڕۆ تەئکید دەکات سەرۆک کۆمارم سەرۆکی پارتی داد و گەشەیە. تەنها سەرۆکی ئەوانەیە کە لە گەڵین و دوژمنی ئەوانەیە کە ڕوبەڕووی دەوەستن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەردۆغان ئەم وڵاتە دابەش دەکات هەر کەس کە دەنگی پێنادات بە دوژمنی دەزانێت. بۆیەش ئێمە دەڵێین بەم سیستەمەوە درێژە بەکار نادرێت، ئەم سیستەمە بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی دروست نەبووە.

تەمەڵی وەبیری هێنایەوە ئەگەر ئەمڕۆ لەم وڵاتدا ئانارشی جێگیر بووە بێ گومان هۆکارەکەی گۆشەگیر کردنە. تا ئەو کاتەی گۆشەگیری ئۆجەلان درێژەی ببێت ناتوانین باسی یاسا و دادپەروەری بکەین. تەنها داواکاریی ئێمە و هاوڕێکانمان جێبەجێ کردنی دەستووری ئەم وڵاتەیە. ئەوان دەیانهەوێت ئۆجەلان بتوانێت چاوی بە پارێزەرەکان و بنەماڵەکەی بکەوێت. ئەمە داوایێکی ڕەوایە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52254

Your Comment

You are replying to: .
captcha