هه‌سه‌ده‌ شه‌ش خاڵی سه‌ربازیی داعش له‌ باغۆز کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- به‌رپرسێكی هێزه‌كانى سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ڕای‌گه‌یاند: له ‌ئۆپه‌راسیۆنى كۆتایی هێنان به ‌ڕێكخراوى داعش له‌ كۆتامۆڵگه‌یاندا له‌ باغۆز، كلیۆمه‌ترێک پێشڕه‌وییان كردووه‌ و شه‌ش خاڵی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌یان کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی ئاداری 2019 مسته‌فا بالى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش به ‌ئاژانسى هاوارنیووزی وتووه‌: تا ئێستا شه‌ڕى قورس له‌ باغۆز به‌رده‌وامه‌ كه‌ له‌ شه‌وى ڕابردووه‌وه (هه‌ینی 1ی ئاداری 2019)‌ له ‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانى داعشدا ده‌ستی پێكردووه‌.

ناوبراو وتیشى: "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ توانیویانه‌ كیلۆمه‌ترێک پێشڕه‌وى بكه‌ن و 6 خاڵیان كۆنترۆڵ كردووه‌ كه‌ به‌ ده‌ست چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ بوو. له ‌میانه‌ى شه‌ڕه‌كانیشدا ژماره‌یێک چه‌كدارى داعش كوژراون و سێ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون".

شایانی باسه‌؛ ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ پرۆسه‌ى كۆنترۆڵ كردنى كۆتامۆڵگه‌ى ڕێكخراوى داعشیان له‌ باغۆزى سه‌ر به‌ پارێزگاى دێره‌زوور ده‌ست پێكرد پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا بوونه‌وه‌ كه‌ هیچ هاووڵاتییێكی سڤیلی تێدا نه‌ماوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52247

Your Comment

You are replying to: .
captcha