21 کوردی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش گه‌ڕانه‌وه‌ شنگال

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌کانی سوپای عێراق، 21 کوردی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا په‌ڕینه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ شنگال.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 21 کوردی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش که‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه‌ له‌ شنگال ڕفێندرابوون و بۆ سووریا گواسترابوونه‌وه‌، له‌ ڕۆژانی ڕابردوو و به دوای‌ شکست‌هێنانی داعش له‌ سووریا ئازاد کران.

21 کوردی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش گه‌یشتنه‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا به‌ڵام سوپای عێراق ڕۆژی هه‌ینی سنووری نێوان عێراق و سووریای به ‌ڕووی ئێزدییه‌کان داخست و ژماره‌یێکی به‌رچاو له‌ که‌سوکاری ئازادکراوان و کوردی ئێزدی ڕێگه‌که‌یان به ‌زۆر کرده‌وه‌ و به‌ که‌سوکاریان شاد بوونه‌وه.

ڕزگارکراوه‌کان باس له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن که‌ چۆن به ‌شێوه‌یێکی دڕندانه‌ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کردوون و ئه‌شکه‌نجه‌ دراون.

شایانی باسه‌؛ ئه‌م کورده‌ ئێزدییانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دیموکراته‌وه‌ ڕزگار کراون و به‌ بۆنه‌‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ڕێوڕه‌سمێک له‌ شنگال ساز کرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52244

Your Comment

You are replying to: .
captcha