کوردپرێس:
سەفین دزەییوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیێکدا دەنگۆکانی پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەوت و غاز ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو دەنگۆیانەی پاش دانیشتنەکە بڵاو کراونەتەوە هیچ بنەمایێکی ڕاستیان نییە.
لە ڕوونکردنەوەکەی سەفین دزەییدا نووسراوە: "ده‌رباره‌ى کۆبوونهوهیێکى ڕۆژی چوارشه‌ممه 27/2/2019ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، هه‌ندێ له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن چه‌ند هه‌واڵ و ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامه‌وانییان بڵاو کردووه‌ته‌وه که هیچ بنهمایێکى ڕاستیان نییه".
کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز کۆبوونهوهیێکى ئاسایى بووه و هه‌رچى له‌باره‌یه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه هیچ ڕاستییێکى تێدا نییه و به ته‌واوى هه‌ڵبه‌ستراوه!
حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه دووپاتى ده‌کاته‌وه که ئاماده‌یه و خوازیارى ئه‌وه‌یه کێشه و گرفته‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment