بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ یەکەمجار حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
ئەم سەفەرە 11ی ئادار ئەنجام دەدرێت و شاندێکی باڵای ئێرانی لە سەفەرەکەدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار دەبن.
سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران سەدانێکی یەک ڕۆژەی بۆ بەغدا ئەنجام داوە و ئامادەکاریی بۆ سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە.
پێشتر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕێکەوتی 17ی تەشرینی دووهەمدا سەردانی ئێرانی کردبوو و پێشتر لەوەش چەند بەرپرسی باڵای عێراقی هاتنە ئێران بەڵام هیچ بەرپرسێکی باڵا لە ئێرانەوە سەردانی عێراقی نەکردبوو و ئەمەش یەکەمجارە کە ڕۆحانی لەماوەی 5 ساڵ سەرۆک کۆماریدا سەردانی عێراق دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment