به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی باس له‌وه ده‌کات که له نێوان پارتی و یه‌کێتییدا ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی حوکمڕانی و پارێزگاری که‌رکووک و به‌غدا و وتی: "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن با پارتی بۆ خۆی حکوومه‌ت پێکبهێنێت."
چاوه‌روان ده‌كرێت شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا به ئاوێنه‌ی گوت: "په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌پچراوه، كێشه و ناكۆكی له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌ت، پارێزگاری که‌رکووک و به‌غدا."
ناوبراو گوتیشی: "چاوه‌روان ده‌كه‌ین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر شێوازی به‌شداریی یه‌كێتی له حكوومه‌ت و له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووک و ناوچه دابرێنراوه‌كان و به‌غداش".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه هه‌بێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی به بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی به‌خشیوه و ڕای‌گه‌یاند: "پۆسته‌كانی گۆران هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، ناكۆكیی یه‌كێتی له‌سه‌ر پله و پۆست نییه ته‌نها له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی که‌رکووک و به‌غدایه، هیوادارم بگه‌ینه ئه‌نجامێک ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن با پارتی بۆ خۆی حکوومه‌ت پێک بهێنێت ".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment