عێراق گرینگترین گۆڕەپانی شەڕی ئێران و ئەمریکایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتوانێکی عێراقی جەخت دەکاتەوە کە وڵاتەکەی بووەتە گرینگترین گۆڕەپانی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئێستاش هێزەکانی ناوچەکە و جیهان پێویستیان بە عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عزەت شابەندەر سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی و نوێنەری پێشووی پەرلەمان بە کەناڵی تەلەفیزیۆنیی سوومریە نیووزی وتووە: شەڕێکی ڕاستەقینە لە نێوان دوو وڵاتدا لە ئارادایە کە یەکیان ئەمریکایە کە وەکوو زلهێز ناوی لێدەبێت و ئەوی دیکەش ئێرانە کە ئەویش وڵاتێکی بەهێزە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: لە ساڵی 2006ی زایینیشدا پێداویستیی لایەنەکانی ناوچەکە و لایەنە نێونەتەوەییەکان بە عێراق زیادی کردووە.

ناوبراو وتیشی ئامانج لە بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی وارساو پێکهێنانی کرداریی ناتۆی عەرەبی بوو هۆکاری بایکۆت کردنی لە لایەن عێراقەوە ئەوەیە کە فەرهەنگی سیاسی، نەتەوەیی، نیشتمانیی و مەزهەبیی عێراق ڕێگری دەکات لە تەڤڵ بوون بەو هاوپەیمانێتییەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52144

Your Comment

You are replying to: .
captcha