بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حيكمه‌ت حه‌بيب جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سوورياى ديموكرات پێشوازى له بڕياره‌كه‌ى ولایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا كرد بۆ هيشتنه‌وه‌ى به‌شێک له هێزه‌كانيان له سووريا و ئه‌م هه‌نگاوه‌شى به ئه‌رێنى وه‌سف كرد بۆ پارێزگاري كردن له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى هێزه‌كانى سووریاى ديموكرات به‌ده‌ستيان هێناوه.
حيكمه‌ت حه‌بيب ئاماژەی بەوەداوە: "ناوچه‌كانى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا به هۆى كۆششه‌كانى هێزه‌كانى سووريايى ديموكرات و به هه‌ماهه‌نگیى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى ئارامى به‌خۆيه‌وه ده‌بينى، هه‌ر كشانه‌وه‌يێكى حساب بۆنه‌كراوى ئه‌و هێزانه‌ش لێكه‌وتى خراپى ده‌بێت بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ى له‌ناوبردنى داعش و شانه نووستووه‌كانى".
حه‌بيب ئەوەشی وتووە: "له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تين له باكوورى سووريا بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و سه‌قامگيربوونى ئاشتى و ئاسايشى ناوچه‌كه، به تايبه‌تيش له سايه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سوپاى توركيا به هيرش كردنه‌سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووريا، ئه‌نقه‌ره گه‌ره‌كيه‌تى هه‌موو ده‌ستكه‌وته ديموكراتى ناوچه‌كانى خۆبه‌ڕيوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان له‌بار به‌رێت.
له لايێكى ديكه‌وه حه‌بيب جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان له ئه‌نجومه‌نى سوورياى ديموكرات له هه‌وڵى قووڵ كردنه‌وه‌ى دانووستان و گفتوگۆى نێوان لايه‌نه سورييه‌كاندان به به‌شدارى هه‌موو هێزه نيشتمانييه‌كان بۆ كۆتايی هێنان به ململانێ و بنياتنانى سووريايێكى ديموكراتى لامه‌ركه‌زى".
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سوورياى ديموكرات باسى ئه‌و چاوپيكه‌وتن و ديدارانه‌ى كرد كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حكوومه‌تى سووريا ئه‌نجاميان داون كه هيچ به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌خۆوه نه‌بينيوه، سه‌ربارى به‌ڵێنى لايه‌نه نيوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ نێوانگيركردن له‌و پرسه‌دا.
حه‌بيب به‌وه كۆتايى به قسه‌كانى هێنا كه پێشوازى له بڕيارى هێشتنه‌وه‌ى به‌شێک له هێزه‌كانى ئه‌مريكا كرد تا به‌يه‌كجارى ڕێكخراوى داعش له‌ناوده‌برێت كه هێشتا لێره و له‌وێ بووينان هه‌يه و ده‌توانن خۆيان كۆبكه‌نه‌وه و ڕيزه‌كانيان ڕێكبخه‌نه‌وه، بوونى هێزه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ڕێگريش ده‌بێت له‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى توركيا ده‌ست به‌سه‌ر به‌شى ديكه‌ى خاكى سووريادا بگرێت.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment