به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی هه‌واڵگریی عێراق و ئه‌مریکا به هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشێتێدپرێسیان وتوووه که له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا زیاتر له هه‌زار چه‌کداری داعش له سووریاوه دزه‌یان کردۆته ناو عێراق و نیگه‌رانییه‌کان له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و گرووپه له عێراق زیاتر بۆته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه که نه‌یانویست ناوه‌کانیان بدرکێندریت هۆشدارییان دا ئێستاکه له نێوان 5 بۆ 7 هه‌زار ئه‌ندامی داعش له عێراقدان که خۆیانیان له ناوچه‌یێکی سه‌خڵه‌تدا شاردۆته‌وه.
ئه‌و سێ به‌رپرسه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌ی ئه‌مریکا و عێراق ده‌ڵێین: له شه‌ش مانگی ڕابردوودا لانی‌که‌م زیاتر له هه‌زار ئه‌ندامی داعش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که هێزی کوردی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تێیدا ئه‌نجام ده‌دات- له سنووره‌کانی عێراق په‌ڕیونه‌ته‌وه و له سووریاوه چوونه‌ته ناو عێراق.
به‌پێی ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌کان، ئه‌و که‌سانه دراوی بیانی و چه‌کی سووکیان له‌گه‌ڵدایه.
یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی سوپای عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵده‌رییه دزه‌ی چه‌کدارانی داعش بۆ عێراق پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و بابه‌ته به بۆنه‌ی گوشاره‌کانی هێزی کوردی سووریایه که سه‌پاندوویه‌تییه سه‌ر ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات که زه‌برلێدان له پێکهاته‌ی داعش له عێراق پێویستی به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی به‌رفراوان هه‌یه به یارمه‌تیی وڵاتانی دۆست و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی کاری هه‌واڵگری و بوردومانی ئاسمانی.
سه‌رۆک هۆزی پارێزگا سنوورییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا هه‌مبه‌ر زیادبوونی جموجووڵی داعش له‌و ناوچانه هۆشدارییان داوه و ڕایان‌گه‌یاندوووه که شانه نوستوووه‌کانی داعش هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسانی گوند، میلیشیاکانی سه‌ر به هۆزه‌کان و خه‌ڵکی سڤیل ده‌که‌ن و نیسبه‌ت به هاوکاریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه حکوومییه‌کان هۆشداری ده‌ده‌ن.
هانس جاکۆب شندلر توێژه‌ری ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندڕه‌وی هۆشداریی دا هێشتاکه به‌ستێنگه‌لێک له‌ئارادایه که له ساڵی 2013دا به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعشی به‌دواوه بوو و ئێستاکه داعش به شێوه‌ی کۆنی ئه‌لقاعیده له عێراق چالاکی ده‌کات له‌وان ڕفاندنی خه‌ڵک به مه‌به‌ستی باج‌وه‌رگرتن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment