ژمارەی هێزە بیانییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا زیاد دەکرێن

بەشی جیهان- بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ژمارەی ئەو هێزانەی بڕیار بوو لە سووریا بمێننەوە 200 کەس بوو بەڵام ئێستا بۆ 400 هێز زیادی کردووە و ئەگەر هێزە ئەورووپییەکانیشی سەر بخرێت ژمارەی 800 بۆ 1500 کەس تۆمار دەکات.

کوردپرێس:

پێ دەچێت پڕۆسەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان وا دەرنەچێت کە باسی لێوە دەکرێت. گریمانەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە هێزێکی زیاتر لەوەی کە وتراوە لە سووریا بمێنێتەوە.

سارا سەندرز وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی 22ی شوباتی 2019 لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئیدارەی ترەمپ بڕیاری داوە ژمارەی 200 سەرباز لە باکوور و خورهەڵاتی سووریا بهێڵێتەوە و ئەو بڕیارەش لە کاتێکدایە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا بەنیازە نزیکەی 400 هێزی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا بهێڵێتەوە و بەو بڕیارەش ڕەنگە وڵاتانی ئەورووپی بگەنە ئەو قەناعەتەی کە بەشێک لە هێزەکانیان بهێڵنەوە و کۆی ژمارەی سەربازە بیانییەکانی سووریا لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا بگاتە 800 بۆ 1500 سەرباز.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش هەمان ڕۆژی هەینی پتشڕاستی کردەوە کە ژمارەیێک لە هێزە ئەمریکییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعشدا دەهێڵێتەوە بەڵام ئەوەش بەو مانایە نییە کە لە بڕیارەکەی خۆی بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا پاشگەز بووبێتەوە.

ترەمپ لە بارەی هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ هێشتنەوەی بەشێک لە هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەریکردووە ڕایگەیاند: "بڕیارمان داوە بەشێکی بچووک لە هێزەکانمان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لە سووریا بهێڵینەوە بۆ ئەوەی بە هاوکاریی هێزە ئەورووپییەکان و کەسانی تر گەرەنتی بن بۆ سەرهەڵنەدانەوەی داعش لە سووریا."

کوردی سووریا پێشوازیی لەو بڕیارەی کۆشکی سپی کردووە و عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگه‌یاند، بڕیارەکەی کۆشکی سپی بۆ هێشتنەوەی 200 سەرباز وەک سەربازی ئاشتی پارێز بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناودێر دەکەن.

ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:

کوردی سووریا پێشوازی لە بڕیارەکەی کۆشکی سپی بۆ هێشتنەوەی 200 سەرباز لە سووریا دەکات http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=44221

News Code 52098

Your Comment

You are replying to: .
captcha