کۆشکی سپی هەڕەشەی قورستر کردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- یاریدەدەرێکی سەرکۆماری ئەمریکا لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی گشتیی کۆشکی سپی نووسیویەتی سیاسەتی ئەمریکا ئەوەیە گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران بگەیێنێتە ئاستێک کە تاران پێی تەحەمول نەکرێت.

کوردپرێس:

ڤیکتۆریا کۆتس بریکاری یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وتارێکدا کە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی گشتیی کۆشکی سپی بڵاوی کردۆتەوە سیاسەتەکانی ئەمریکای ڕوون کردۆتەوە و باسی گەمارۆ ئابوورییەکانی واشەنتن بۆ سەر تارانی کردووە و نووسیویەتی سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ ئەوەیە گەمارۆکان قورستر بکات و گوشاری ئابووریی واشەنتن بۆ سەر ئێران بگەیێنێتە ئاستێک کە تەحەمول نەکرێت.

کۆتس نانەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتانی 5 کۆ یەک لە گەڵ ئێران دا و گوتیشی دڵنیان کە گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران کاریگەر دەبێت.

ناوبراو زیادیشی کرد: "ئەگەر گوشارەکە هەمەلایەنە بێت و وڵاتانی دیکەش هاوکاریی ئەمریکا بکەن ئێران ناچار دەبێت بێتە سەر مێزی دانووستان."

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی 5 کۆ یەک و ئێران دەستکەوتی چەندین ساڵ دانووستان و گفتوگۆ کردن بوو و ئیدارەی ترەمپ مانگی ئایاری ساڵی پار تاکلایەنانە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و گەمارۆکانی سەر ئێران دەست پێکردەوە.

News Code 52058

Your Comment

You are replying to: .
captcha