به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هه‌سه‌ده‌: ئه‌مریکا ده‌تانفرۆشێت

به‌شی سووریا- به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا ده‌کات و هێزی سووریای دیموکرات به‌ به‌رده‌نگ داده‌نێت و ده‌ڵێت: ئه‌مریکا ده‌تانفرۆشێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا ده‌کات و هێزی سووریای دیموکرات به‌ به‌رده‌نگ داده‌نێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی سوپای ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێنه‌وه‌، جووڵه‌ی تورکیا له‌ ناوچه‌که‌ زیاتر ده‌بێته‌وه‌. تاکه‌ڕێگای سوپای سووریای دیموکرات هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریایه‌. ئه‌مریکا ئێوه‌ ده‌فرۆشێت. جگه‌ له‌ سوپای سووریا که‌سێک پاسه‌وانی له‌ ئێوه‌ ناکات. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئاماده‌ی پاسه‌وانی له‌ وڵات نه‌بن، ناتوانن هیچ کارێک جگه‌ له‌ کۆیله‌بوون بۆ ئه‌وان [تورکیا] ئه‌نجام بده‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ کۆمیسیۆنی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌کات و ده‌شڵێت: ڕێگه‌ ناده‌ین گرووپی پاڵپشتی‌کراوی تورکیا مامه‌ڵه‌ به‌ ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌وه‌ بکه‌ن. ده‌ستوور شانازیی ئه‌م وڵاته‌ دیاری ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ین هه‌ندێک کار ئه‌نجام بدرێت که‌ باجه‌که‌ی قورستر له‌ خودی شه‌ڕ ده‌بێت. ئێمه‌ ڕوانینێکی ئیجابیمان هه‌یه‌ بۆ ڕۆڵی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزدانان بۆ سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڵام هێشتا ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری له‌ پێکدادان ده‌که‌ن به‌شدارییێکی به‌رچاو و ڕاسته‌وخۆیان له‌ پڕۆسه‌ی دانووستانی پاڵپشتیکراوی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی یۆرۆنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52045

Your Comment

You are replying to: .
captcha