به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چیرۆکی به‌رخۆدانی کانتۆنی کوردنشینی کۆبانێ له به‌رانبه‌ر هێرشی داعش له ساڵی 2014وه له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی شاری لنینگرادی ڕووسیا له به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا به‌راورد کراوه. به‌رخۆدانی هێزی کوردی سووریا له‌و شاره قه‌ناعه‌تی به ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش هێنا که تاکه‌ڕێگای شکست پێکهێنانی داعش له سووریا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کانه.
ئازاد جوودی هاووڵاتییێکی کوردی دانیشتووی به‌ریتانیا ڕۆڵی قه‌ناس به‌ده‌ستانی کورد له ڕاوکردنی چه‌کدارانی داعش و تێکشکاندنی گه‌مارۆی قورسی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه له کۆبانێ به کارتێکه‌ر وه‌سف ده‌کات. ناوبراو له کتێبێک‌دا که هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌ریتانیا بڵاوی کرده‌وه قه‌ناس به‌ده‌ستانی کوردی به کارتی براوه‌ی کورد له به‌رانبه‌ر داعش و سه‌ره‌کیترین تاکتیکی چه‌کی کورد له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌و شاره وه‌سف کردوووه.
ناوبراو له کتێبه 272 لاپهڕهیییهکهیدا گۆڕه‌پانی ههناسههڵچنی شه‌ڕی قه‌ناس به‌ده‌ستانی کورد له‌گه‌ڵ داعش تاکوو سه‌رتاپا چه‌کداری له کۆبانێ وه‌سف ده‌کات. ئازاد جوودی ناوی کتێبه‌که‌ی ناوه "Long shot" بۆ ئه‌وه‌ی پیشانده‌ری شه‌ڕی سه‌خت و نایه‌کسان له به‌رانبه‌ر داعش بێت که که‌مترین هیوایێک به سه‌رکه‌وتن له‌و شه‌ڕه له‌ئارادا بوو.
ئازاد که له کاتی چوون به‌ره‌و سووریا ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوو و وه‌ک ئه‌ندامێکی تیمی فریاکه‌وتن چوووه‌ته ئه‌و وڵاته، له کاتێکدا کورده‌کانی ته‌نیا بینی ته‌ڤلی ڕیزی ئه‌و هێزانه بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک قه‌ناس به‌ده‌ست و هاوشانی هاوسه‌نگه‌رانی خۆی ژماره‌یێکی پێوانه‌یی له مێژوودا تۆمار بکات.
ئازاد جوودی به‌و شێوه‌یه که له کتێبه‌که‌یدا وه‌سفی کردوووه له‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌نگه‌ری خۆی به ناوه‌کانی هه‌رده‌م و هه‌یری زیاتر له 1000 چه‌کداری داعشیان به چه‌کی قه‌ناس به‌ده‌سته‌وه کوشتوووه که خودی ئازاد جوودی 250 چه‌کداری داعشی ڕاو کردوووه و هه‌رده‌م و ههیرییش به ڕیزه‌وه 350 و 500 چه‌کداری داعشیان کوشتوووه.
ڕۆژنامه‌ی سانی به‌ریتانیا بۆ وه‌سف کردنی پشکی هه‌یری له ڕاوکردنی چه‌کدارانی داعش له کۆبانێ ده‌نووسێت: "هه‌یری توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌ییی کوشتن به به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ناس به‌ده‌سته‌وه بشکێنێت که پێشتر ئه‌و ژماره پێوانه‌یییه له‌لایه‌ن کریس کایل له هێزی ده‌ریاییی ئه‌مریکاوه تۆمار کرابوو."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment