دەروازەیێکی سنووریی نوێ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئامێری ژیر کار دەکات

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ده‌روازه‌ی سنووری و گومرگیی ڕازی (كاپی كۆی) له‌نێوان دوو پارێزگای وانی تورکیا و ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران کراوەتەوە و لە کاروباری بازرگانیدا به ‌ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ و ئامێری ژیر کار دەکات.

کوردپرێس:

دوو ساڵ لەوەو پێش بەردی بناغەی ده‌روازه‌ی سنووری و گومرگیی ڕازی (كاپی كۆی) لە نێوان شارۆچكه‌ی سه‌رای سه‌ر به‌ پارێزگای وانی تورکیا و شاری خوی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دانرا و کۆی 18 ملوێن و 850 هەزار دۆلاری بۆ سەرف کراوە.

له‌نێو ئه‌م ده‌روازه‌ گومرگییه‌دا بازاڕی گه‌وره‌ی فری شۆپ و مۆتێل و شوێنی حه‌وانه‌ هه‌یه‌. سیسته‌می پشكنینی تیشكی سۆنار X- Ray بۆ گه‌شتیاران و بارهه‌ڵگره‌كانیش هه‌یه‌ و رێوشوێنی نوێی تووندووتۆڵیش له‌باره‌ی قاچاخ و گواستنه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ته‌رخان كراون.

پارێزگای ڕازەربایجانی ڕۆژئاوا سنوورێكی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ پارێزگای وانی تورکیا هه‌یه‌ و لەو سنوورانەوە بازرگانی له‌نێوان توركیا و ئێران ده‌كرا. به‌كرانه‌وه‌ی ئەو ده‌روازه‌ گومرگییه‌، هه‌م ئاستی گه‌شتیاران هه‌م ئاڵوگۆڕی بازرگانی فراوانتر ده‌بێت و كارئاسانی زیاتر ده‌بێت.

News Code 52028

Your Comment

You are replying to: .
captcha