هاتنی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لە بەر بێ بیمەیی و بێ ڤیزەیی سنووردار دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری داوە هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان سنووردار بکات چوونکە ئەو کرێکارانە له‌ سنووره‌كان بیمە ناکرێن و به‌بێ ڤیزه‌ دێنه‌ هەرێمی كوردستان و تەنیا مانگێك بۆیان هه‌یه‌ بمێننه‌وه‌.

کوردپرێس:

عارف حیتۆ، بەڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بە رووداوی راگەیاند: "نابێت كرێكاری بیانی هه‌مان ئه‌و كاره‌بكات كه‌ لێره‌ ده‌ستی كاری بۆ هه‌یه‌، خاوه‌ن كار رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌ كاتێك كار ده‌داته‌ كه‌سانی بیانی، ئه‌وه‌ كاری ره‌شه ‌و له‌ هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرێت و كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆشه‌ چاودێری سنووره‌كان چڕتر بكاته‌وه‌".

هەر بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی کاری هەرێمی کوردستان دەبێت کۆمپانیاکانی هێنانی کرێکاری بیانی بەرتەسک بکرێنەوە. كۆمپانیاكانی هێنانی كرێكاری بیانی ژماره‌یان 100 كۆمپانیایه و‌ ده‌بێت به‌پێی رێنماییه‌ نوێكان و به‌پێی پسپۆڕی كرێكار بهێنن. له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانیش لیژنه‌ی به‌دواداچوون دروست ده‌بن.

لەم دۆخە ئابوورییەی ئێراندا زۆر کرێکاری ئێران بە کورد و غەیری کوردەوە دەچنە هەرێمی کوردستان بەهۆی جیاوازیی نرخی دراوەکان بە داهاتی باشەوە دێنەوە و به‌پێی ئه‌و بڕیاره كرێكارانی كوردستانی ئێران زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و ناتوانن وەکوو پێشوو لە هەرێمی کوردستان كار بكه‌ن، چوونكه‌ بیمەیان نییە و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانەوە نایەن تاوەکوو مه‌رجه‌كانی كاركردن بیانگرێته‌وه‌.

تاوەکوو ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کارئاسانیی بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی کردووە و ڕێگەی پێداون به‌بێ ڤیزه‌ و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بێن و له‌ هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه‌.

News Code 52025

Your Comment

You are replying to: .
captcha