بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی بیبیسی تورکی ڕایدەگەیێنێت پاش وتەکانی ئەم دواییەی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی نزیک بوونەوەی کۆتایی هاتنی داعش ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا ئێستا لە عێراق و سووریا ئەژماری تیرۆریستانی داعش چەندە؟
بەگوێرەی ئەو زانییارییانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردۆتەوە، تا ئێستا 40 هەزار کەس لە 100 وڵاتی جیهانەوە چوونەتە سووریا و عێراق و تەڤڵی داعش بوونە. ناوەندی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەییەکانی کۆلێجی کینگز لە لەندەن ئەنجامی لکۆڵینەوەکانی تەمووزی 2018 دەخاتە ڕوو و ڕایدەگەیێنێت: 32 هەزار و 809 پیاو و 4 هەزار و 761 ژن بە 4 هەزار و 640 منداڵەوە کە کۆی گشتیی دەگاتە 41 هەزار و 490 کەس لە 80 وڵاتی جیهانەوە، بەشێوەی ڕاستەوخۆ پێوەندییان لەگەڵ داعش هەیە. بە گوێرەی ئەم لێکۆڵینەوە ئاماری داعشەکان کە لە ناوچە جیاوەزەکانی جیهانەوە تەڤڵی داعش بوونە بەم چەشنەیە:
18 هەزار و 852 کەس لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
7 هەزار و 252 کەس لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا
5 هەزار و 965 کەس لە کیشوەری ئاسیای ناوین
5 هەزار و 904 کەس لە خۆرئاوای ئەورووپا
1 هەزار و 63 کەس لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا
1 هەزار و 10 کەس لە ڕۆزهەڵاتی ئاسیا
753 کەس لە خۆرئاوا و باکووری ئەمریکا و ئۆسترالیا و نیووزیلاند
447 کەس لە باکووری ئاسیا
244 کەس لە ئەفریقا
بەگوێرەی زانیارییەکانی هاوپەیمانان زۆرینەی ئەم کەسانە لە بۆردوومانەکان و پێکدادانەکاندا کوژراون و هەندێکیشیان بە دیلی گیراون.
عەبدولکەریم عومەر فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایدەگەیێنێت نزیک لە 800 ئەندامی داعش لە 50 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە لە زیندانەکانی ئەو هێزانەدان و هەروەها 700 ژن و 500 منداڵی داعشی لە کەمپەکاندا جگە لەکەمپەکانی سووریا ڕاگیردراون.
جگە لەمەش نەتەوە یەکرگرتووەکان ڕایدەگەیێنێت نزیک بە 1 هەزار داعشی لە عێراق دەستگیر کراون کە هێشتا دیار نییە لە چ وڵاتێکەوە هاتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment