به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێک له‌و بابه‌ته گرینگانه‌ی که پاش ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا ئاراسته کراوه چاره‌نووسی کوردی سووریایه که نزیک به یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه.
تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیدا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه له کورد وه‌ربگرێته‌وه و هێزه کوردییه‌کان ده‌ربکات و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به سه‌رکردایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌دیش وه‌ڵامی داواکاریی کوردی بۆ دانووستان نه‌داوه‌ته‌وه. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو به کورده‌کان هۆشداری دا که هیچ که‌س پشتیوانی له‌وان ناکات و ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت تێکڕای ناوچه‌کان له‌و گرووپانه وه‌ربگرێته‌وه.
فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا که وڵاته‌که‌ی 200 هێزی سه‌ربازی بۆ پشتیوانی له کورد له سووریا جێگیر کردوووه و یه‌که‌ی تۆپخانه‌ییی سوپای ئه‌و وڵاته پشتیوانی له کوردی سووریا ده‌کات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌ر بۆیه داوای پشتیوانیی ئه‌ورووپا له کوردی سووریا ده‌کات.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له یادداشتێک که له گۆڤاری "لۆ پاریزین"دا بڵاو کرایه‌وه هۆشداریی به ئه‌ورووپا دا که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش کۆتایی نه‌هاتوووه و ده‌بێ ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کاندا پشتیوانی له کورد بکات و ئه‌وان به‌جێ نه‌هێڵێت.
ئه‌مه‌ریکاش پێشنیازی به وڵاتانی ئه‌ورووپی داوه که ناوچه‌یێکی ئه‌من له باکووری سووریا دروست بکه‌ن و به ڕه‌وانه‌کردنی 1500 هێز بۆ ئه‌و ناوچه‌یه پشتیوانی له کورد بکه‌ن له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیادا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment