ڕێکخراوی به‌در: سه‌قامگیریی که‌رکووک به‌ مانای سه‌قامگیریی سه‌رانسه‌ری عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌در‌ له‌ میحوه‌ری باکوور جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌ش‌کردنی پۆسته‌کان له‌ که‌رکووک ده‌کاته‌وه‌ و سه‌قامگیریی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ مانای سه‌قامگیری له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2019 محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌در له‌ میحوه‌ری باکوور له‌ به‌یاننامه‌یێکدا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ پشتیوانیی له سه‌قامگیریی سیاسی، ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ پارێزگای جێناکۆک و نه‌وتخێزی که‌رکووک له‌ باکووری عێراق‌ ده‌کات.

ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا گوتیشی: ڕێکخراوی به‌در هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ به‌ هیچ گرووپێک نه‌دات یاری له‌گه‌ڵ سه‌قامگیریی که‌رکووک بکات چوونکه‌ جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌و پارێزگا جێناکۆکه‌ به‌ مانای جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌بێت.

به‌یاتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌ش‌کردنی پۆست باشترین ڕێگه‌چاره‌ دێته‌ ئه‌ژمار و ڕێکخراوی به‌دریش دژ به‌ سه‌پاندنی هه‌ر جۆره‌ بارودۆخێکه‌ که‌ ناکۆکیی لێبکه‌وێته‌وه‌ و داوای ڕێگه‌چاره‌یێک ده‌کات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تایبه‌ت، ئیتیفاق‌کراو و کاتی له‌ پارێزگای که‌رکووک تا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51973

Your Comment

You are replying to: .
captcha