ئەوانەی پشتگیری لە مانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دەکەن خەیانەتکارن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوانەی پشتگیری لە مانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دەکەن خەیانەتکارن و دۆلار دەپەرەستن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن سالم لە بەیاننامەیێکدا دەنووسێت: کەسانێک لە عێراقن کە خوازیاری درێژەدان بە مانەوەی سەربازیی ئەمریکان لە عێراق ئەم کەسانە خەیانەتکار و نیشتمان فرۆشن و ئەو کەسانەن کە پێشتریش دەرگای خانووەکانیان بەڕووی داعشدا کردەوە.

سالم داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بە شێوەیێکی بەشەرەفانە و ڕاستەقینە یاسایێک لەبارەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق بنووسێت و پەسەندی بکات.

سەرچاوە: هەواڵدەریی «بغداد الیوم»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51961

Your Comment

You are replying to: .
captcha