به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١٦-٢-٢٠١٩ مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له دووه‌م ڕۆژی کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له درێژه‌ی چالاکی و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ خلووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا کۆ بوووه‌وه.
له دیداره‌که‌دا خلووسی ئاکار پیرۆزباییی خۆی له مه‌سروور بارزانی کرد به بۆنه‌ی کاندیدکردنی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
هه‌ر له‌و دیداره په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و عێراق له گشت بواره‌کان به‌تایبه‌تی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان جه‌ختی لێکرایه‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وشی ناوچه‌که و پرسه‌کانی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment