چاودێرێکی سیاسی: تورکیا کێشه‌کانی خۆی ده‌گوازێته‌وه‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چاودێری سیاسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی تورکیا کێشه‌ و ململانێکانی خۆی که‌ له ‌ناوه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یدا شکستی هێناوه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بورهان شێخ ڕه‌ئووف چاودێری سیاسی به‌ ڕۆژنیووزی ڕاگه‌یاند: ساڵانێکی زۆره‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ پاساوی جۆراوجۆر سه‌روه‌ریی خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراقیش ده‌شکێنێت به‌ بێ گوێ به‌وه‌ بدات که‌ ئه‌مه‌ وڵاتێکی دیکه‌یه و کێشه‌ و ململانێکانی خۆی که‌ له ‌ناوه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یدا شکستی هێناوه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ سه‌ر خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و له‌م پێناوه‌دا خه‌ڵکی مه‌ده‌نیش ده‌بنه‌ قوربانیی.

ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌کات: ده‌کرێت له‌ به‌رامبه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیادا، حکوومه‌ته‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیی خۆیان ده‌رببڕن و بتوانن ڕایێکی گشتیی بۆ کۆ بکه‌نه‌وه‌ و بتوانن ڕێ له‌ ده‌ستێوه‌ردان و په‌لاماره‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بگرن.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ده‌بێت ده‌وڵه‌تی تورکیا کێشه‌ و ململانێکانی له‌ چوارچێوه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه‌ و ده‌کرێت پرۆسه‌ی ئاشتیی سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ڕۆڵی تێدا بگێڕێت و بکرێت به‌ زه‌مینه‌یێک بۆ ئاشتیی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51928

Your Comment

You are replying to: .
captcha