ئومێد خۆشناو: دوو پۆستی جێگری پەرلەمان بۆ پارتی و تورکمان دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێكی پارتی ئاشكرای دەكات، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان یەكلا كراوەتەوە، هاوكات دەشڵێ، پێش ١٨ی مانگ، سەرۆكی كاتی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆ دەبێتەوە، بە مەبەستی دانانی بەرنامە بۆ یەكلاكردنەوەی دەستەی سەرۆكایەتی.

کوردپرێس:

ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگ، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆ دەبێتەوە و بەرنامەی كار بۆ كۆبوونەوەی ١٨ی مانگ سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی دەستەی سەرۆكایەتی رادەگەیەندرێت.

ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە، ئەوان وەك فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەدان كۆبوونەوەكە لە وادەی خۆیدا، كە ١٨ی ئەم مانگەیە، ئەنجام بدرێت و لەو رێكەوتەدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرن، هاوكات هەموو فراكسیۆنەكانیش لەوبارەیەوە كۆكن.

خۆشناو، كاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرا دەكات، كە ئەو پۆستە بۆ هێمن هەورامی یەكلا بووەتەوە، چاوەڕوانی یەكێتی و فراكسیۆنە توركمانییەكانیش دەكەن، وەك خۆی ئاماژەی دا، هەریەك لەو لایەنانە كێ كاندید بكەن، وەك فراكسیۆنی پارتی دەنگی پێ دەدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51853

Your Comment

You are replying to: .
captcha