به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی شوباتی 2019 پاتریک شاناهان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا به‌وه‌کاله‌ت گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و سه‌ردانه چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌که‌ی به ئامانجی گفتوگۆ و دیداره له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریکا له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش و هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا له‌وباره‌وه له عێراق و سووریا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقیش کۆ ده‌بێته‌وه.
شاناهان پێش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا ڕه‌تی کرده‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه "ئایا ژماره‌ی سه‌ربازانیان له عێراق زیاد ده‌که‌ن یان نا؟."
ئه‌مریکا له عێراق پێنج هه‌زار و 200 سه‌ربازی هه‌یه و ڕاوێژ به هێزه عێراقییه‌کان و پێشمه‌رگه ده‌که‌ن بۆ شه‌ڕی داعش.
سه‌ردانه‌که‌ی شاناهان له کاتێکدایه چه‌ند لایه‌نێکی شیعه ده‌یانه‌وێت له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری ده‌رکردنی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له عێراق بده‌ن به‌ڵام به‌شێکی لایه‌نه عێراقییه‌کان پێیان وایه هێشتا عێراق له ڕووی ئه‌منییه‌وه پێویستی به هاوکاریی ئه‌مریکایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment