بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند، بەندە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە پۆستێکی گرنگ نازانم، کە پارتی و یەکێتی شەڕی لەسەر دەکەن، پێویستە ئەو دوو حزبە شەڕ لەسەر مافی خەڵکی کوردستان بکەن، کەماوەی نزیکەی 20 ساڵە حکوومەتی عێراق ئامادە نییە یاسای نەوت و گاز دەربچوێنێت، کە تێدا مافی هەرێمی کوردستانی تێدا دەچەسپێت لە فرۆشتنی نەوت.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، بەغدا ئامادە نیە مادەی 140 دەستووری عێراق جێبەجێ بکات.
مەحموود عوسمان ئاشکراشیکرد، هاوپەیمانیەتی نێوان پارتی و سەدر و سوننەکان هاوپەیمانیەتیەکی بەهێز نییە و ناکرێت کورد پشتی پێ ببەستێت، ئەگەر بەهێزبووایە دادگای فیدڕاڵی ئەم بڕیارەی دژی هەرێم دەرنەدەکرد.
Your Comment