کوردپرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019 ژمارەیێک نووسەر و رۆشنبیر و کەسایەتیی ناوچەی هەورامان سەردانی نووسینەگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و یاداشتێکیان ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کرد بۆ پاراستنی زاراوەی هەورامی لە هەرێمی کوردستان.
ئەو نووسەر و رۆشنبیرانە لە یاداشتەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەپێی راپۆرتی یونسکۆ "زمانی هەورامی" یەکێکە لەو زمانانەی مەترسیی لەناوچوونی لێدەکرێت، بۆیە داوا دەکەن ئەو زمانە بخرێتە خوێندنی پۆلی یەک و دوی بنەڕەتی لە سنووری ناوچەی هەورامان.
هاوکات داوایان کردووە حکوومەت گرنگی بە بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی ئەو ناوچەیە بدات و لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بەرنامەی تایبەت بە هەورامان لە کەنەڵەکانی راگەیاندندا بەرهەم بهێنرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment