بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی وەزارەتخانەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق 5 کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرگرییان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان و پارێزگاکانی دیالە، کارکووک و شاری مووسڵ و مەخموور پێکهێناوە و ئەم کۆمیسیۆنانە کارەکانیان دەست پێکردووە و بەم زووانە ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕادەستی دوو کۆمیسیۆنی هاوبەشی سەرەکی دەکەن.
قارەمان شێخ کەمال زیاد کرد: وەزراەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئامادەکارییەکانە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment