کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەغدا و هەولێر هەوڵەکانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان دەستپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەغدا و هەولێر هەوڵەکانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان دەستپێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی وەزارەتخانەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق 5 کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرگرییان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان و پارێزگاکانی دیالە، کارکووک و شاری مووسڵ و مەخموور پێکهێناوە و ئەم کۆمیسیۆنانە کارەکانیان دەست پێکردووە و بەم زووانە ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕادەستی دوو کۆمیسیۆنی هاوبەشی سەرەکی دەکەن.

قارەمان شێخ کەمال زیاد کرد: وەزراەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئامادەکارییەکانە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51804

Your Comment

You are replying to: .
captcha