بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌یێكدا كه له شارۆچكه ئاڵانیا سەربە پارێزگای ئانتالیا له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن رێكخرابوو رایگەیاند كه پێویسته هاوپه‌یمانی جمهوور وه‌ک بردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌ماشا نه‌كرێت.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته باش بزاندرێت سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی بۆچی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یان پێكهێناوه و ئامانجی چییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئامانجی هاوپهیمانیهكان ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت له ئالانیادا، پێویسته خاوه‌ندارێتیی شاره‌كان بكات.
مەولود چاوش ئۆغڵو گوتیشی: ئێمە هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ناپاكه‌كان نه‌كرد. ئێمه هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كرد كه وڵات و نیشتمانیان خۆش ده‌وێت. ئێمه به‌شانازییه‌وه باس له هاوپهیمانیهكهمان ده‌كه‌ین، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ناكه‌ین كه پشت به قه‌ندیل ده‌به‌ستن و فه‌رمان له په‌كه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن.
ناوبراو درێژەی دا: با ئه‌وان هه‌بن و فیتنه بنێنه‌وه بۆ تێكدانی هاوپه‌یمانیه‌كه. كڵچدارئۆغڵو كار و پیشه‌ی وازلێهێناوه و گوایه زۆر ژیره به هاندان زیان به هاوپه‌یمانیه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر مێشكی تۆ كاری بكردایه له كاتی خۆیدا ده‌زگای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیت تێكنهدهدا. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ رێكخستنه‌كانی خۆی، پارته‌كه‌ی ده‌بینین كه راده‌ستی تیرۆریستان بووه. هه‌میشه ده‌یڵێین؛ له‌ناو جه‌هه‌په‌دا دهههكهپه-جه هه‌یه، له‌ناو جه‌هه‌په‌دا كه‌سانێک هه‌ن پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. با بیده‌ن به دادگا، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێن. به‌ڕوونی ده‌یڵێم، یه‌كه‌مجار نییه ده‌یڵێم، پێنج ساڵه ده‌یڵێمه‌وه. دوێنێ له ئادانا باخچه‌لی گونجاوترین وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه روویان نییه، روویهكیان نییه شه‌رم بكه‌ن".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment